٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەردوو وەزارەتی کۆمەڵایەتیی ھەرێم و بەغدا یادداشتێکیان ئیمزا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد، ھەردوو وەزارەتی کۆمەڵایەتیی ھەرێم و بەغدا یادداشتێکیان ئیمزا کرد بۆ ئەوەی سیاسەتی پشکنین و شوێنی کار لەگەڵ تەندروستیی پیشەیی جێبەجێ بکرێت.

د. عارف حیتو، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەبارەی سیستەمی پشکنینی شوێنی کار و سیاسەتی تەندروستیی پیشەیی بە مەبەستی پاراستنی ژیانی کرێکاران یادداشتێک لە نێوان ھەردوو وەزارەتی کار و کارۆباری کۆمەڵایەتیی ھەرێم و بەغدا ئیمزا کراوە، ھەر وەزارەتە و کاری خۆی دەکات، بەڵام ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ئەو سیاسەتەی کارکردنی پێشکەش کردووە.''

ڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی گوتی: "لەمەودوا بەو سیستەمەی دیاری کراوە زیاتر کار لەسەر پشکنینی شوێنی کار و تەندروستیی پیشەییی کرێکاران دەکرێت، چونکە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە بیانییەوە سیستەمێکی باش دانراوە.''

د. عارف حیتو ڕوونی کردەوە: "ئێمە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان شەش لیژنەی تەندروستی و سەلامەتیی کارمان ھەن و بەپێی ڕێنمایییەکان سەردانی شوێنی کارکردن دەکەن بۆ ئەوەی ڕاسپاردە بدەنە خاوەن کار و ئەو کەسانەی کار دەکەن، تا ژیانیان پارێزراو بێت.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار