٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنى پارتى داوایه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ به‌ نووسراوێكى فه‌رمى داوایان له‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كردووە كه‌ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى كاتى هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمسیۆن، بكرێنە هه‌میشه‌یى و پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا، د. ڤیان سه‌برى، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وه‌كو فراكسیۆنى پارتى ئه‌مڕۆ به‌ نووسراوێكى فه‌رمى داوامان له‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كرد كه‌ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى كاتى هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكرێنه‌ هه‌میشه‌یى و بودجه‌ى پێویستیان بۆ ته‌رخان بكرێ به‌پێى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ ( 315 و 337 ى ساڵى 2019 )‌."‌

وه‌ك سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژه‌ى پێدا: "ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ ژماره‌یان زۆره‌ و مافى خۆیانه‌ بكرێنه‌ هه‌میشه‌یى، چونكه‌ هه‌ندێك له‌وانە ماوه‌ى 10 ساڵه‌ گرێبه‌ستى هه‌ڵبژاردنن و پێویسته‌ ئێستا ده‌رفه‌تیان پێ بدرێت و بكرێنه‌ هه‌میشه‌یى."

سه‌برى گوتیشى: "یاسای پاڵپشتیی ئاسایشی خۆراك هه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك (5) ساڵ خزمه‌تى گرێبه‌ستى هه‌بێت، به‌پێى یاساكه‌ ده‌بێ بكرێته‌ هه‌میشه‌یى." 

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار