٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردوو سەرکۆنە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانننامەکەدا بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات.

هەروەها لە بەیاننامەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە".

حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکوومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی دەکات، کە ھەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار