٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا: هێرشەکانی ئێران مەترسییە و سەروەری خاکی عێراقی پێشێلکردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای پاسدارانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە کرد.

جەنەراڵ مایکل ئێرێک کەریلا، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تویتێکدا رایگەیاند، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا هێرشەکانی ئێران بە نایاسایی لە قەڵەم دەدات و ئاماژە بەوە دەدات، هێرشەکانی ئێران ژیانی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە و سەروەری خاکی عێراقی پێشێلکردووە.

ئاماژە بەوەشدراوه‌، هێرشی لەمجۆرە، سەقامگیری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار