٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. شاخەوان بۆ KDP: پێویستە حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەکار بێنێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەکار بێنێت، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و، مافی ئەوەش بە هەرێم بدرێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو هێرشانە ئاگادار بکاتەوە.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەپێی دەستوور، پێویستە حکوومەتی عێراق رێگە بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئاگادار بکاتەوە، کە بێگومان ئەوەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت، پێشێلکردنی دەستوور و سەروەریی خاکی عێراقە، ئەمەش کارێکی دەستوورییە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی بدات".

عەبدوڵڵا گوتیشی: "دەکرێت و پێویستیشە حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەکار بێنێت و رێگری بکات، بۆ ئەوەی چیتر ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی دەکرێنە سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، دووبارە نەبنەوە".

هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و، تاوەکو ئێستاش حکوومەتی عێراق و بگرە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەڵوێستێکی کرداری و جیددییان نەبووە و زیاتر لە رێگەی بەیاننامە و ئیدانەکردن بووە، کە ئەمەش نەبۆتە هۆی ئەوەی ئەو هێرشانە بوەستێندرێن.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار