نەتەوە یەکگرتووەکان: پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەبێت رابگیرێت

هەولێر-KDP.info- نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند: هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەبێت رابگیرێت.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق دەڵێت: "هێرشی دووبارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەبێت رابگیرێت، ئەم کارە شەڕانگێزییانە نەك هەر بە بێباکانە گرژییەکان زیاتردەکات، بەڵکو کارەساتیشی لێدەکەوێتەوە".
نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت: "تاکە رێگە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە دەرەکییەکانی وڵاتانی دراوسێ بریتییە لە بەکارهێنانی ئامرازە دیپلۆماسییە دامەزراوەکان".
ڕامان وریا




