٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە: مامۆستایانی وانەبێژ بە قۆناغ دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە و بڕیارە بە قۆناغ دامەزرێن، کە ژمارەیان دەوروبەری 31 هەزار مامۆستایایە.

دکتۆر سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''هەوڵ دەدرێت کە بە قۆناغ مامۆستایانی وانەبێژ دامەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش هەم وەزارەتی پەروەردە و هەم ئەنجوومەنی وەزیران لە بیرکردنەوە و دیراسەکردنی ئەو پرسەدان، کە لەڕووی دارایییەوە چەندی پێویستە و پارەی پێویست هەیە بۆ دامەزراندن و هەر جارە و چەندی دامەزرێن، بۆیە ئەو کارە بەردەوامە و هەوڵی جددی بۆ دەدرێت بۆ ئەوەی دامەزرێن.''

دکتۆر سەیوان فەرەج گوتیشی: ''ئێستا هەموو کارەکانی ئێمە بە سیستەمی ئی پەروەردە دەڕوات و ناوی هەموو مامۆستایانی تێدایە و سیڤییەکەی بەتەواوی بەردەستە بە وانەبێژانیشەوە کە ئەمەش ئاسانکارییەکی زۆر باشە بۆ ئێمە، ئەوەش سیستەمێکە دانرا بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی خوێندن لە کوردستان و بۆ خستنە سەرسکەیە و یاسای وەزارەتیش دەرچووە و خاڵی باشی تێدایە لەسەر ئەو سیستەمە و ئەوە پەیوەندیی بە دامەزراندن نییە، بەڵام ئاسانکاریی زۆر باشمان بۆ دەکات بۆ ئەوەی هەرکاتێک وانەبێژان دامەزرێن و هەموو زانیارییەکیان لەو سیستەمە هەیە.''

گوتیشی: ''لە هەرێمی کوردستان بە هەموو ناوچەکانەوە دەوربەری 31 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە، کە لە قوتابخانەکان وانە دەڵێنەوە.''

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار