٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی 10 ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە بڕیاری بەقەزابوونی دەرچووە و گوتی، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ناحیەی سیدەکان بە گوژمەی 10 ملیار دینار پڕۆژە ئەنجام دەدرێن .

ئێحسان چەلەبی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ڕاگەیاندنی بەقەزابوونی سیدەکان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیارە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و دادگا و دادنووسی بکرێنەوە و هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی لێ هەن، بۆیە پێویستە ئەوانەی دیکەش بکرێنەوە و زۆریش پێویستن بۆ قەزاکە.''

ئێحسان چەلەبی گوتیشی: ''ئەمساڵ لە سیدەکان بەگوژمەی 10 ملیار دینار لە بواری ڕێگاوبان و تەندروستی و ئاو و کارەبا و سێکتەرەکانی دیکە پڕۆژە ئەنجام دەدرێن، بۆیە بەشێکیان جێبەجێ کراون و بەشێکیان لە واری جێبەجێکردندان و بەشێکیشیان بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بەردی بناغەیان بۆ دابنرێت و جێبەجێ بکرێن.''

چەلەبی ڕوونیشی کردەوە: ''ئەو پڕۆژانەش زۆر گرنگن بۆ ئێمە و سیمایەکی زۆر جوان و ڕێکوپێک دەدەنە سیدەکان، بۆیە ئێستا هەموو مەرجەکانی بەقەزابوون لە سیدەکان هەن.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار