هەڵەبجە.. ماتەمینیی بۆ کارەساتی سلێمانی دەربڕی

هەڵەبجە-KDP.info- ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، مەراسیمێکی ماتەمئامێز بۆ کارەساتەکەی سلێمانی بەڕێوە چوو و، تێیدا پارێزگاری هەڵەبجە وتارێکی پێشکەش کرد و 15 مۆمیش بۆ گیانی قوربانییەکان داگیرسێندران.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "ئێمە ڕۆژی 18ـی مانگ پرسەمان وەک هەڵەبجە بۆ کارەساتەکەی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا لە مۆنۆمێنتی شەهیدان، بە داگیرساندنی مۆم و دانانی وێنەی قوربانییەکان، ماتەمینیمان ڕاگەیاند".
ئازاد تۆفیق گوتیشی: "حکوومەتی هەرێم و پارێزگای هەڵەبجە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حزب و لایەنە سیاسییەکان، ماتەمینی بۆ ئەو کارەساتە جەرگبڕە دەردەبڕن، لە هەڵەبجە بە قوڕگی پڕ لە گریان و چاوی فرمێسکەوە هاوبەشی ئەو خەمە گەورەیە دەبین، داوا لە خوا دەکەین دواناخۆشیی شارەکەمان و وڵاتەکەمان بێ".
عەزیز ڕەسووڵ




