سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.
پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.




