٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم گوندێکی دیکە رووناک دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی گەیاندنی کارەبا بۆ هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کارەبا دەگەیەندرێتە گوندێکی دیکە و رووناک دەکرێتەوە.

ئومێد ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە بەردەوامیی کار و پڕۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، لە سنووری چەمچەماڵ کارەبا دەگەیەندرێتە گوندی (گۆزەبۆر) لە وێستگەی ئاغجەلەر، کە تێچووی پڕۆژەکەش 127ملیۆن و 481 هەزار دینارە.

ئەحمەد گوتیشی: "پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەی 60 ڕۆژدا کارەکانی تەواو دەکرێت، بەمەش دانیشتووانی ئەو گوندە لە کارەبای نیشتیمانی سوودمەند دەبن، کە بەرنامەی ئێمە وایە کارەبا بگەیەنینە تەواوی گوندەکانی دیکەش، کە تا ئێستا کارەبایان پێ نەگەیشتووە".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار