نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له پارێزگارى سلێمانى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022.11.20 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى، بۆ كۆچى دواییى ئه‌بوبه‌كر حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى ـ ى باوكیان، سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا، ده‌ربڕى.




