٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بە بەشداریی ٢٠٠ کۆمپانیا پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کشتوکاڵ و پاکێتکردن دەکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیارە ڕۆژ سێشەممەی داھاتوو گەورەترین پێشانگای کشتوکاڵ و پاکێتکردن لە ھەولێر بکرێتەوە و سەرپەرشتیاری پێشانگاکەش دەڵێ، لە ١٣ وڵاتی جیھانەوە ٢٠٠ کۆمپانیا بەشداری دەکەن.

سۆران قادر، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو گەوەرەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و پاکێتکردن لە شاری ھەولێر بکرێتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە پێشانگای ئەم جارەدا ٢٠٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە ئاستی باڵادا بەشداری دەکەن و کۆمپانیای زۆر گەورە دێنە ھەولێر بۆ بەشداری لە پێشانگاکەدا.''

سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر گوتیشی: "لەسەر ئاستی ١٣ وڵات کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە کەرتی کشتوکاڵ و پاکێتکردن بەشداریی پێشانگای ھەولێر دەکەن و بۆ جاری یەکەمە وڵاتی ھونگ کۆنگیش بەشداری دەکات و دێنە ھەرێمی کوردستان.''

سۆران قادر ڕوونی کردەوە: "کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ کاریگەریی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دەبێت و کۆمپانیای بیانی ھان دەدرێن بۆ ئەوەی بێنە ھەرێمی کوردستان بۆ وەبەرھێنان و بازرگانی، بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵدا، ئێستا حکوومەتی ھەرێم زۆر گرینگی بەو کەرتە دەدات و لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشەوەی ببەین.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار