میری ئێزدیان بۆ پاپای ڤاتیکان باسی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی و مهسروور بارزانی کرد

هەولێر-KDP.info- شاندێکی ئێزدیان بە سەرۆکایەتیی میری ئێزدیان میر حازم میر تەحسین بەگ، سەردانی ڤاتیکانیان کرد و لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبوونەوە، ئەندامێکی شاندەکەش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، زانیاری دەخاتە ڕوو.
داسن فارووق بەگ، ئەندامی شاندەکە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، میری ئێزدیان لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باسی دۆخی ئێزدیانی لە تەواوی جیهان کرد و تیشکی خستە سەر وێرانکاریی شنگال و دۆخی ئاوارە ئێزدییەکان و کۆچبەرانی ئێزدی لە یۆنان.
فارووق بەگ گوتیشی، میری ئێزدیان بۆ پاپای ڤاتیکان باسی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی کرد لە رزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی لە دەست داعش و هاوکات ئاماژەی بە پشتیوانیی مەسروور بارزانی بۆ پێکهاتەکان لە کابینەکەی و تەواوی هەرێمی کوردستان کرد و ئەو ڕۆڵەیان بەرز نرخێندرا، پاپای ڤاتیکانیش ئاگاداری ڕۆڵیانە لە پشتیوانییان بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێ، پاپای ڤاتیکان پشتیوانیی خۆی بۆ ئێزدیان پێشان دا بۆ کۆتاییهێنان بە گرفت و کێشەی ئێزدیان و تەواوی پێکهاتەکانی دیکە.

کاروان باعەدری




