٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زاگرۆس فەتاح: سەرۆک بارزانی هاوسۆز و هاوخەم و بە پەرۆشە بۆ رووداوەکە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی ئەندامانی ئەو خێزانەی لە سلێمانی لە رووداوی تەقینەوەی خانووەکەیاندا بەهۆی لێچوونی غازەوە رایگەیاند "سەرۆک بارزانی هاوسۆز و هاوخەم و بە پەرۆشە بۆ رووداوەکەی سلێمانی و ئەمە پرسەی هەموو خەڵکی کوردستانە".

لە سلێمانی ئەمڕۆ رێورەسمی بەخاکسپاردنی ئەندامانی ئەو خێزانە بەڕێوەدەچێت کە شەوی پێنجشەممەی رابردوو، بەهۆی لێچوونی غازەوە خانوویەک تەقییەوە و 15 کەس کە لە خانووەکەدا بوون گیانیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.

زاگرۆس فەتاح کە بەنوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری رێوڕەسمەکەی کرد، لە گوتەیەکیدا رایگەیاند، "لە سەرەتای رووداوەکەوە، سەرۆک بارزانی پێی راگەیاندین کە بچینە شوێنی رووداوەکە و سەردانی ئەو کەسانە بکەین کە زیانیان بەرکەوتوو، سەرۆک بارزانی هاوسۆز و هاوخەم و بە پەرۆشە بۆ رووداوەکە".

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەم رووداوە تەنها پرسەی سلێمانی نییە، بەڵکو پرسەی هەموو کوردستانە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار