٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعدی پیرە بۆ KDP: یەكێتیی و پارتی كۆتایی بە كێشەكان دەهێنن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە ڕۆژانی ئایندەدا شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات، کە لە سەرەتادا لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی کوردستاندا كۆدەبنەوە، بەرپرسێكی باڵای یەكێتیش دەڵێ، جگە لە ڕێکكەوتن لەگەڵ پارتی، هیچ ڕێگایەكی ترمان لە بەردەمدا نییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی تینشتیمانیی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "یەكەم جار نییە هەندێک ناکۆکی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا دروست دەبێت، دوو حزب لە سیستمێكی فرەحزبی دیموكراسیدا ناکۆکیشیان دەبێت، بەڵام نابێت كاریگەری بكاتە سەر حكوومەت لە كاتی بڕیارداندا و دەکرێ كۆدەنگ بن بۆ چارەسەركردنی كێششەكان:"

پیرە دەڵێ: "ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان، دڵخۆشکەرن، دەرگای یەكێتییش كراوەیە، بەدڵنیایەوە بە نەفەسێكی تازە و بەرنامەی نوێ دەگەینە ڕێککەوتن و كۆتایی بە كێشەكان دەهێنین".

پیرە گوتی:" گەشبینم و دڵنیام لەوەی هەردوو لامان توانای ئەوەمان هەیە كێشەكانمان چارەسەر بكەین، دڵنیاش بن لەوەی یەكێتی و پارتی هیچ ڕێگایەكی تر لە بەردەمیاندا نییە جگە لە ڕێکكەوتن، جگە لەوەش دوو سەركردایەتی هەڵبژێردراویان هەیە كە هەست بە بەرپرسیارێتیی نیشتییمانی و نەتەوەیی دەكەن، لە بارودۆخێكی هەستیاری وەك ئەمڕۆدا، بە دڵنیاییەوە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەكەمان، دەگەینە دەرەنجامێكی باش".

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "كۆبوونەوەی زۆریش لە نێوان كاك مەسعوود و كاك بافڵ هەبووە، پێویستە یەكێتی و پارتی زیاتر لە یەكتری قبوڵ بكەن و پێكەوە گفتوگۆی جیددی ئەنجام بدەن".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار