ئهمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سهردانی سلێمانی دەکات

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریی لە پرسەی قوربانییانی رووداوی تەقینەوەی شارەکە دەکات کە تێیدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران کەس و لە رێوڕەسمێکدا تەرمی 14 کەسی تەقینەوەکەی سلێمانی بە خاک بسپێردرێن و تەرمی حوسێن گوڵکاریش دەبرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێ بە خاک دەسپێردرێت، بۆیە لە دادپزیشکیی سلێمانی هێڵدراوەتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو تەقینەوەیەکی بەهێز لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی روویدا، بەرگریی شارستانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوەکە روویداوە.
بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەکەوە کە لە زۆرینەی سلێمانیدا دەنگەکەی بیسترا، لە ئەنجامیدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
ڕامان وریا




