نێچیرڤان بارزانى سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندى به پارێزگاره‌وه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممە نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له نزیكه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى غازى ئه‌مشه‌وى سلێمانى كرد كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى گیانیانله‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوایین هه‌واڵى قوربانیان و بریندارانى ڕووداوه‌كه‌ى پرسى و له ڕێگه‌ى پارێزگاره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانیان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست و ئاماده‌یى بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌ك بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه پارێزگارى سلێمانى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ پرسین و په‌یوه‌ندیى نێچیرڤان بارزانى، دوایین هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن و چۆنیه‌تیى ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌كه و زیانه‌كانى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.




