٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاره‌دێی سیده‌كان ده‌كرێته‌ قه‌زا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاره‌دێی سیده‌كان له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرد به‌ قه‌زا و گوندێكیشی كرد به‌ شاره‌دێ.

به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، شاره‌دێی سیده‌كان له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كرێته‌ قه‌زا.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گوندی (به‌رمیزه‌) له‌ سنووری قه‌زای سیده‌كان له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كرێته‌ شاره‌دێ.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ نووسراوه‌كه‌یدا داوای له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كردووه‌ نه‌خشه‌ی سنووری ئه‌و قه‌زایه‌ دیاریبكات و بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

قه‌زای سیدەكان ده‌كه‌وێته‌ سێكوچكه‌ی سنووری نێوان عێراق، ئێران و توركیا، پێش ده‌كردنی ئه‌م بڕیاره‌ له‌ڕووی رووبه‌ره‌وه‌ گه‌وره‌ترین شاره‌دێی‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش بوو و له‌ 264 گوند پێكدێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار