٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بۆ KDP: خەڵک لەو ناوچانە لە مەترسیدان

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیەنێت، بە هۆی بۆردوومانی بەردەوام بۆ سەر سنوورەکان، 150 گوند چۆڵ کراون و ناتواندرێت ئاوەدان بکرێنەوە. دەشڵێ، گوندەکانی دیکەش بەردەوام مەترسییان لەسەرە و زیانی زۆری ماددییشیان بەرکەوتووە.

هەڵگورد شێخ نەجیب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بە هۆی بۆردوومانەکانەوە گوندەکانی سەرسنوور زۆرینەیان چۆڵ کراون، کە 150گوند دەبن و لە ترسی بۆردوومانیش ناتواندرێت ئاوەدان بکرێنەوە و خەڵکیان بۆ بگەڕێتەوە، بە تایبەت لە ناوچەی برادۆست، بۆیە بە هۆی ئەو بۆردوومانانەوە زیانی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی، تۆپبارانی ئەم دواییەش کاریگەریی خراپی بۆ سەر گوندەکان هەبووە، بە تایبەت گوندی تەلان، هەرچەندە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددییان بەرکەوتووە.

دەشڵێ، ئەو گوندانەی چۆڵ کراون، بە هۆی نەبوونی ئەمنیەت خەڵکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە و گوندەکانی دیکەش لەسەر سنوور مەترسییان لەسەرە، چونکە ناوچەیەکی بەرفراوانە و ئەمنیەتیشی لێ نییە، بۆیە خەڵک بەردەوام لەو ناوچانە لە مەترسیدان.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار