٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەروین حەسەن: ئامادەکاری بۆ ھەڵمەتی نیشتیمانی دژی توندوتیژی کراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمساڵیش ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوەبچێت و ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمانیش دەڵێ، ھەڵمەتی ئەمساڵ لەژێر ناوی چالاکوان بەڕێوەدەچێت.

پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجوومی باڵای کاروباری خانمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کراوە و ساڵانە لە ٢٥ی نۆڤەمبەری ھەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، ھاوکات ھەڵمەتی ئەمساڵ بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوەکان بەڕێوەدەچێت و ھاوکاری رێکخراوەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ھەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان".

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان گوتی: "جارێ بڕیار نەدراوە ھەڵمەتەکە لەکوێ دەستپێدەکەین، بەڵام لەژێر ناوی چالاکوان ھەڵمەتی ئەمساڵ بەڕێوەدەبەین و بۆ ماوەی ١٦ رۆژ بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت".

لەبارەی رێژەی توندوتیژی بۆ ئەمساڵ پەروین حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "توندوتیژی ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵانی رابردوو، چونکە بەپێی ناوچەکان دەگۆڕدرێت لەھەندێ ناوچە کەمی کردووە، بەپێچەوانەوە لەھەندێ ناوچەی ھەرێمی کوردستان بەداخەوە وەک خۆیەتی".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار