٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت ٣٠٠ جور دەرمان دەکڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی تیمێکی ڕاوێژکاری بریتانییەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی ھەیە، نزیکەی ٣٠٠ جۆر دەرمان بکڕێت و دەشڵێت، ھەوڵی زۆر ھەن بۆ کۆنتڕۆڵی ڕەوشی دەرمان.

د. ڕەھێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کەرتی دەرمان حکوومەت پلانی ھەیە بۆ ئەو کەرتە و لیژنەیەکی ڕاوێژکاری بەریتانیی ھەیە و یەکێک لەو کارانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت لە کەرتی دەرمان جێبەجێی بکات کڕینی ٣٠٠ جۆر دەرمانە لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و لە ڕێگەی تەندەرێنەوە.''

بریکاری وەزارەتی تەندروستی گوتیشی: "دوای ساڵێک کارکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکان بڕیار درا نزیکەی ٣٠٠ ئایتمێک ھەنە لە ھەموو شوێنەکان حکوومەت خۆی بیکڕێت، زیاتریش نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەگرێتەوە، بەڵام ھێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر پڕۆسەکە نەدراوە.''

د. ڕەھێل فەرەیدون ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دەرمانی قاچاخ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام بەو شێوەیە نییە کە بڵێن دەرمانی قاچاخ دەخرێتە پشتی پیکابەوە و دێتە بازاڕ، بەڵکوو دەرمانێک ئەگەر سپیکەری وەزارەتی تەندروستیی لەسەر نەبێت، واتە قاچاخە، لە ھەموو دنیا دەرمانی قاچاخ ھەیە، بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ کراوە، بەراورد بە ڕابردوو دەرمانی قاچاخ زیادی نەکردووە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار