٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێی فیدراڵ کرا. جەختیش لەوە کرایەوە کە شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار