سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمارى عێراق كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022.11.15 به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، پێشوازى له به‌ڕێز د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆكى كۆمارى عێراقى فیدراڵ كرد له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆك وڵات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕاى به‌خێرهێنان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووباره پیرۆزبایى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا: چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه كه به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هه‌یه له پێگه‌ى خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببین له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. هه‌موو ئاماده‌یى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانیشى دووپات كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات‌دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمارى عێراق، وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى و پشتیوانیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هیواى خواست به هاوكاریى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى دیكه‌ى وڵات به‌گشتى و پاراستنى ئارامى و ئاسایش بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




