نێچیرڤان بارزانى: كوردستان گه‌نجى به توانا و داهێنه‌رى هه‌یه

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022.11.14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستاندا كرد كه به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و میوانانى ناوخۆیى و بیانى به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
هەموولایەك بە خێر بێن..
سەرەتا، جەنابی سەرۆك وەزیران لە قسەكانی خۆیدا پیرۆزباییی ساڵوەگەڕی بنیاتنانی شاری سلێمانی كرد. بە حوكمی ئەوەی پەنجا لەسەدی خۆم سلێمانیم، سوپاسی جەنابیان دەكەم و خۆشم پیپرۆزبایی لە خەڵكی شاری سلێمانی و هەموو كوردستان دەكەم، هیوادارم سەركەوتوو و موەفەق بن. بێگومان ئەو كێشانەی كە هەشە، چارەسەر دەكرێت، بە دایەلۆگ و لێكتێگەیشتن هەموو شتێك چارەسەر دەكرێت. دەبێت ئەمە لەم وڵاتەدا بكەینە پیشەی خۆمان و بەردەوامیش بین. سەركەوتوو بن.
دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی جەنابی سەرۆك وەزیران، ئەوەی كە باس كرا زۆر بەداخەوە ئەم بەیانییە بە درۆن و مووشەك لە كۆیە و هەندێك شوێنی سنووری دراوە، هەرێمی كوردستان دەیەوێت ئەوە دووپات بكاتەوە كە دەیەوێت فاكتەری سەقامگیری بێت لە ناوچەكە و دەیەوێت پەیوەندیی باشی هەبێت لەگەڵ هەموو دراوسێكانی و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئێرانیش دەیەوێت پەیوەندییەكی باشی هەبێت.

بە ڕاستی ئەوەی ئێمە لە تواناماندا هەبووە كردوومانە و بەردەوامیش دەبین و نابێت هەرێمی كوردستان ببێته سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتم بدەن ئەوەش بڵێم كە هیچ پاساوێك بۆ ئەو مووشەكبارانە و ناردنی ئەو درۆنانە بۆ كوردستان نابینین و داوا دەكەین سنوورێك بۆ ئەم جۆرە هێرشانە دابنرێت.
داوا لە بەغدا دەكەین وەك سەروەریی خاكی عێراق كە ئەمە بەشێكە لە پێشێلكردنی سەروەریی گەوەری عێراق، لەم بابەتەدا بێتە دەنگ و سنوورێك بۆ ئەم پێشێلكارییە دابنرێت كە لەسەر سەروەریی عێراق دەكرێت.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه بەشدارم، به‌شدارى له ڕاگه‌یاندنى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان، كه دامه‌زراوه‌یه‌كى تا بڵێی گرنگ و زۆریش پێویسته بۆ هه‌رێمى كوردستان.
هاوكارى و پشتگیریى هاوبه‌شى حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و زانكۆكان له دامهرزراوهیهدا، پێویست و گرنگه بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى دامه‌زراوه‌كه له بایه‌خدان به داهێنان و نوێگه‌رى. گه‌نجانى كوردستان به‌تایبه‌تى و هه‌ر كه‌سێكى خاوه‌ن بیرۆكه‌ى تازه و داهێنه‌رانه له هه‌ر بوارێكدا، بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى و سه‌رخستنى بیرۆكه و داهێنانیان، ئیتر ده‌توانن ڕوو لەم دامه‌زراوه‌یه بكەن و پشت به‌م دامه‌زراوه‌یه ببه‌ستن.
دڵنیام له هه‌موو بواره‌كاندا له كوردستان به ده‌یان گه‌نج و كه‌سانى به‌توانا هه‌ن كه بیرۆكه‌ى نوێ و جددى و خه‌ون و خولیاى داهێنانیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت و پشتگیرى هه‌بێت، ڕه‌نگه ساڵانه گه‌نجانى كوردستان بتوانن له چه‌ندین بوارى زانستى و ته‌كنه‌لۆژى و پزیشكى و بواره‌كانى دیكه‌دا، بیرۆكه‌ى زۆر سوودبه‌خش و ته‌نانه‌ت داهێنانیش بدۆزنه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن.
ڕه‌نگه زۆرێك له ئێمه چه‌ندین جار له ڕاگه‌یاندن بیستوومانە، بینیومانە، یان خوێندوومانەتەوە كه گه‌نجێك، قوتابییه‌ك، پیشهكارێك، كه‌سێك لێره و له‌وێ، بیرۆكه و داهێنانێكى هه‌یه و به هه‌وڵ و تێچووى شه‌خسیى خۆى كارى له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌ن، ئه‌و بیرۆكه‌یه، یان ئه‌و داهێنانه گه‌یشتووه‌ته قۆناغى كۆتایى، چونكه به‌داخه‌وه خاوه‌ن و پشتیوانى نه‌بووه! ده‌رگایه‌كى نه‌بووه بچێت لێى بدات و خۆى بسه‌لمێنێت.
ڕه‌نگه نه‌بوونى ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كى ئاوا، دڵى ده‌یان گه‌نج و داهێنه‌رى ئه‌م وڵاته‌ى ساركردبێتهوه لە كاركردن. ڕه‌نگه چه‌ندین جار له چه‌ندین بوارى جیادا، ئه‌وه‌نده هیلاك و ماندوو بووبێ و بێهووده به هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى نهگهیشبێ، له كۆتاییدا كۆڵیان داوە و وازیان لە بیرۆكەی خۆیان هێناوە. به داخه‌وه ئه‌مه ڕاستییه‌كه مایه‌ى داخه!

به‌ڵام ئێستا گه‌نجان و كه‌سانى خاوه‌ن بیرۆكه‌ى داهێنه‌رانه، ده‌توانن دامه‌زرانى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان (كه‌ى ئاى ئاى) وه‌ك مژده‌یه‌ك ببینن كه له‌مه‌ودوا ده‌توانن ڕووى تێبكه‌ن. ده‌توانن بێن و له‌م دامه‌زراوه‌یه خۆیان و بیرۆكه و داهێنانیان بسه‌لمێنن. پشتگیرى و پشتیوانیى دارایى بۆ بیرۆكه و داهێنانه‌كانیان بدۆزنه‌وه. له ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌كه‌وه، بیكه‌نه كردار و گه‌شه‌ى پێ بده‌ن. بیكه‌نه به‌رهه‌م و سه‌رچاوه‌ى داهات و ده‌رفه‌تى كار بۆ خۆیان و بۆ گه‌نجان و بۆ خه‌ڵكى دیكه‌ش.
بوونى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى له سه‌رۆكایه‌تیى بۆردى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا، بوونى ناوى دیارى كه‌رتى تایبه‌تى وه‌ك كار گرووپ و گرووپى قه‌یوان و زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانى كوردستان له پاڵ ئه‌م دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌بردنیدا، نیشانه و به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه كارێكى جددییه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر هه‌موو خاوه‌ن بیرۆكه و به‌هره‌دارێك له هه‌ر بوارێكدا بێت، بتوانێت بێ دووڵى و به متمانه و دڵنیاییه‌وه، له‌وێ خۆى و بیرۆكه و داهێنانى خۆى بسه‌لمێنێت، گه‌شه‌ى پێبدات، وه‌به‌رهێنانى له‌سه‌ر بكات و بیكاته به‌رهه‌م.
من دەزانم جەنابی سەرۆك وەزیران چەند بە گرنگییەوە باسی ئەو بیرۆكەیەی كردووە و كاری جددی لەسەر كردووە و ئەمە یەكێك بووە لەو خەونانەی كە بەردەوام لەگەڵ من و زۆر كەسی دیكە باسی كردووە. پێش ئەوەی كە ئەم ڕێوڕەسمە بكرێت، چەندین جار تەئكیدی لە من كردۆتەوە كە مەراسیمێك بۆ ئەو یەكجار زۆر گرنگە و پێویستە بەشدار بم، زۆر خۆشحاڵیشم كە ئەمڕۆ ئەو دەرفەتە هاتە پێشەوە و بە ڕاستی مەراسیمێكی زۆر گرنگە و جێی دەستخۆشییه بۆ ئەم بیرۆكەیە لە جەنابیان و لەو بۆردەی كە ئەمڕۆ ئەم ئەنستیتیوتە بەڕێوە دەبەن. پیرۆزبایی و دەستخۆشییان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
گه‌نجان و داهێنه‌رانى كوردستان، هیچیان له هى وڵاتان كه‌متر نییه. خاوه‌ن توانا و به‌هره و ئیراده و خه‌ونى گه‌وره‌ن. دڵنیام ئه‌گه‌ر پشتگیرى و ده‌ستگیرۆیى و هاریكاریى پێویست هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌پیره‌وه‌چوون و هاندان و پێ‌زانین بۆ بیرۆكه هه‌بێت، بێگومان داهێنانیان دەبێت، گه‌نجانى ئێمه ده‌توانن وه‌ك خه‌ڵكى دیكه خۆیان بسه‌لمێنن.
ده‌توانن له زۆر بواردا شوێنپه‌نجه‌ى خۆیان جێ بهێڵن و داهێنان بكه‌ن. بۆیه ئه‌ركى حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه، هه‌موو پشتگیرى و یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش به خاوه‌ن بیر و داهێنه‌ران بكه‌ن و خۆیان لێیان بكەن بە خاوەن.
هیوادارم دامه‌زراندنى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان هه‌نگاوى یه‌كه‌م بێت له پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامى پشتگیرى و هاریكارى و كردنه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى زیاتر و فراونتر بۆ هه‌ر به‌هره‌یه‌ك له هه‌ر بوارێكدا بێت. ببێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى دۆزینه‌وه‌ى زانستى به ناوى گه‌نجان و داهێنه‌رانى كوردستان له وڵات و هه‌نده‌رانیش له‌سه‌ر ئاستى جیهان تۆمار بكرێت.
ده‌بێ ئه‌م ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ببێته هانده‌رێك كه گه‌نجانى كوردستان، زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن، لێكۆڵینه‌وه، به‌دواداچوون و شه‌ونخونى بكه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه، كە ئەمە تاكە ڕێگەی سەركەوتنی كوردستان و پەڕینەوەی كوردستانه لە قۆناغێك بۆ قۆناغێكی دیكەی زۆر گەورەتر. كوردستان چاوەی لە ئێوەیە و ئێوە دەبێت ئەو كەسە بن كە ئەم وڵاتە بەرەوپێش ببەن. ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و بیرۆكه و نه‌خشه و پلانى داهێنه‌رانه پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌ستى پێوه بگرن و كۆڵنه‌ده‌ن تا ده‌یكه‌نه ڕاستى و شانازییه‌ك بۆ خۆتان و خانه‌واده‌تان و وڵاته‌كه‌تان.
دامه‌زراوه‌یه‌كى وا ده‌توانێت چه‌ند ئاسانكارى و پشتگیرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به ته‌واوى و بێ كێشه و سه‌ركه‌وتووانه بگاته ئه‌نجام و هه‌موو قۆناغه یاسایى و زانستییه‌كانى تۆمار و مۆڵه‌ت و (مافى پارێزراو) و (مافى یاسایى) تێپه‌ڕێنیت.
بۆیه دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان (كه‌ى ئاى ئاى) و مه‌به‌ست و ئامانجى پشت دامهزراوەكە، مایه‌ى ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینه. به گه‌رمى ده‌ستخۆشى له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه ئه‌ركیان كێشاوه و كاریان كردووه تاكو توانییان هاتنه‌كایه‌ى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بكه‌نه ڕاستى. هیوادارم له داهاتوویه‌كى ئارام و سه‌قامگیردا ببێته ناوه‌ندێكى به‌هره‌دارانى كوردستان له وڵات و له هه‌نده‌رانیش.
پیرۆزبایى له گه‌نجان و خاوه‌ن بیرۆكه و داهێنه‌رانى كوردستان ده‌كه‌م كه ئیتر ناوه‌ندێكى پشتئه‌ستوور به پشتگیرى و هاریكاریى سێكوچكه‌ى (حكوومه‌ت ـ كه‌رتى تایبه‌ت ـ زانكۆ) هه‌یه و ده‌بێته تاقیگه‌ى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ى بچن تیایدا خۆیان و بیرۆكه و داهێنانیان بسه‌لمێنن.
هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان و بەردەوامبوونیان دەخوازم،. ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان، ڕۆژێكى خۆش و بە خێر




