٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت ملیارێک و 600 ملیۆنی بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک تەرخان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 600 ملیۆن دیناری بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک تەرخان کردووە و پێداویستی و کەلوپەلی قوتابخانەکانی پێ دابین دەکرێت.

شێرزاد ڕەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە هەرچی پێداویستییە بۆیان دابین کردووین و لەم ماوەیەشدا بە گوژمەی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار کەلوپەل و پێداویستییان بۆ دابین کردین".

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک گوتیشی: "کەلوپەلەکانیش لە تانکیی ئاو و لاپتۆپ و ڕەحلە و پرێنتەر و ئامێری کۆپیکردن و پێداویستیی دیکە  پێک دێن، کە ئێستا دابینکردنی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانە بەردەوامە و پشکی قەزای دوزخورماتووشمان داوە".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار