٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دھۆک بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بڕیارە سبەی سێشەممە 15/11/2022 سێیەم کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمرکیی دھۆک دەست بە کارەکانی بکات و بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمەریکییش لە دھۆک دەڵێت، بەرپرسانی باڵای ھەرێم و عێراق و باڵیۆزی وڵاتان بەشداری دەکەن.

هەڵمەت کوێستانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمەریکیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی سێیەم کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) لە شاری دھۆک بەڕێوە بچێت و لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، ھەرسێ سەرۆکایەتیی ھەرێم و پەرلەمان و حکوومەت بەشداری دەکەن و لە عێراقیش ھەرسێ سەرۆکایەتی و باڵیۆزی وڵاتان بانگھێشتی کۆنفرانسی زانکۆی ئەمەریکیی دھۆک کراون، لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا پسپۆڕ و شارەزایانی ناوخۆ و بیانی سێ وۆرکشۆپ لەبارەی بابەتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بەڕێوە دەبن.''

بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمەریکی لە دھۆک دەڵێت: "لە ڕۆژانی دووەم و سێیەمی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکە لە چەند پانێلێکدا گوتوبێژی لەسەر ئەنجامی ئەو وورکشۆپانە دەکەن.''

هەڵمەت کوێستانی ڕوونی کردەوە: "کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ساڵانە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکیی دھۆکەوە ڕێک دەخرێت و بەردەوامیش دەبێت، بڕیارە ھەردوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا بەشداری بکەن، ئەوەیش گرینگیی خۆی دەبێت.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار