٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی بەرپرس و دەستەی کارگێڕی هەڵدەبژێرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرKDP.info- - بڕیارە هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بێتەوە و تێیدا بەرپرس و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێرن.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیوا گەیلانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیارە هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە ببات و تێیدا بەرپرس و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێت.''

هیوا گەیلانی گوتیشی: ''دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێنج کەس پێک دێت کە بەرپرس و چوار کارگێڕ دەبێت.''

دوای ئەوەی دوێنێ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردران، بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوە ببەن و تێیدا بەرپرس و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێرن.

 

بڵند ئیبراهیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار