٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ کارگەی نوێ بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بڕیارە سێ کارگەی نوێ لە سنووری پارێزگای دهۆک دروست بکرێن، کە پێکهاتوون لە کارگەی گۆشت و کارگەی پیاز و کارگەی فینگەر و بەمەش دەتوانرێت بەرهەمی ناوخۆ ساخ بکرێتەوە و سوودێکی زۆریان دەبێت.

بەشار مشیر ئاغا، کە جووتیارێکی نموونەییە و خاوەنی هەرسێ کارگەکەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە سنووری پارێزگای دهۆک لە قەزای بەردەڕەش لە سەر رێگای دهۆک بۆ هەولێر، سێ کارگەی نوێ دروست دەکرێن، ئەوانیش بریتین لە کارگەکانی گۆشت و پیاز و فینگەر، کە تەواوبوونی ئەو سێ کارگەیە، سوودێکی زۆری بۆ جووتیارانی ناوچەکە دەبێت و بەرهەمەکانیان بازاڕی بۆ پەیدا دەبێت و جووتیاران ترسیان لە ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان نابێت.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "لە ئێستادا هەرسێ کارگەکە لە بواری جێبەجێکردندان و ساڵی داهاتوو لە مانگی هەشتدا تەواو دەبن و دەکەونە کار، کە بڕیارە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دهۆکیش هاوکارمان بن، بۆ ئەوەی راهێنان بە ستافی کارگەی فینگەر بکەن لەژێر چاودێریی چەندین کۆمپانیا و رێکخراوی ژینگەیی بۆ ماوەی پێنج ساڵ، تا بە شێوەیەکی پرۆفیشنال و تەندروست کار بکەن".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار