٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی پڕۆژەی ڕێگای شەلالات بۆ شێخان جێبەجێ دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- جێگری پارێزگاری نەینەوا ئاشکرای کرد، پڕۆژەی ڕێگای سەرەکیی شەلالات بۆ قەزای شێخان دەچێتە واری جێبەجێکردن و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی ھەوڵی زۆرمان دا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.''

سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی ڕێگای شەلالات لە مووسڵ بۆ قەزای شێخان جێبەجێ دەکرێت و پڕۆژەکە لە ٣٣ کیلۆمەتر ڕێگا پێک ھاتووە لە ناوچەی شەلالات بۆ سەنتەری قەزای شێخان، گوژمەی ١٤ ملیار دیناریش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخان کراوە لە ڕێگەی ئیدارەی نەینەواوە.''

هەر لەم بارەیەوە، کاڤین شێخ سەعید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پڕۆژەی ڕێگای شەلالات بۆ قەزای شێخان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا و کاریگەریی زۆر دەبێت لەسەر ڕەوشی ھاتوچۆ لەو سنوورە، چونکە دروستکردنی ڕێگاکە دەبێتە ھۆی کارئاسانی بۆ ھاووڵاتییان.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار