بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیکرد لە شاندێکی دەزگای کۆنراد ئادێناوەری ئەڵمانی

ھەولێر-KDP.info- لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیکرا لە شاندێکی دەزگای کۆنراد ئادێناوەری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەرێز لوکاس لامبێرتی، بەرپرسی ئۆفیسی عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا.
ھوشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیکرد لە شاندێکی دەزگای کۆنراد ئادێناوەر شتیفتۆنگی ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی بەرێز لوکاس لامبێرتی، بەرپرسی ئۆفیسی عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە ئۆفیسی سەرەکی دەزگای کۆنراد ئەدێناوەر بۆ ھاوکاری ئەورووپی و نێودەوڵەتی.
لە پەرسپەکتیڤی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) و دەزگای کۆنراد ئەدێناوەر شتیفتۆنگ ئەڵمانییەوە چەندین پرسی گرنگی سیاسی و ستراتیژی و شیکاری تایبەت بە ھەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پرسەکانی ھەرێمایەتی و ئەورووپی و نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتی برەودان بە پەیوەندیییەکانی دووقۆڵی و ھاوکاری و دۆستانەی نێوان دامەزراوەی کۆنراد ئەدێناوەر ئەڵمانی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک دوو ھاوبەش بۆ سەرکەوتنی پلان و پڕۆژەکانی دەزگاکەیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی دیموکراسی و حوکمڕانی و کۆمەڵگای مەدەنی لە ھەموو بوارەکانی جێی بایەخ.
سەرۆکی شاندی (KAS) سوپاس و ستایشی پەیوەندی بەھێز و دۆستانە و ھاوکاری و ئاسانکارییەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کرد بۆ دەزگاکەیان، ھەروەھا رایانگەیاند کە کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ گرنگی بە گەشەپێدانی پەیوەندیەکان و ئاشتی و ئاسایش و پێشکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستان دەدات و درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی ھێزەکانی سەربازی ئەڵمانی لە بۆندستاگ بو ساڵێکی تر بۆ ھاوکاری و بنبڕکردنی تیرۆر و توندوتیژی و مەشق و ڕاھێنان و ڕاوێژی سەربازی بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و ناوچەکە دا بە گرنگ زانی و ئەڵمانیا بە چاوی ڕێز و وەک پارتنەرێکی گرنگی خۆی لە ھەرێمی کوردستان دەڕوانێ.




