سەرۆکی پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دەکات
__2022_11_10_h15m45s38__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- دڵشاد چاوشلی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە برووسکەیەکی پیرۆزباییی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
بەڕێز جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی
بەڕێزان جێگری یەکەم کاک نێچیرڤان بارزانی و جێگری دووەم کاک مەسرور بارزانی
بەڕێزان ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان
سڵاو ڕێز..
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٤ و ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە جەنابتان و جێگرانی بەڕێزتان و ھەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان زەروورەتێکی مێژووییی قۆناغەکەیە بۆ پارتی دیموکرات بەتایبەتی و خەڵکی کوردستان بەگشتی.
کۆنگرەی پارتی ھەمیشە بۆ نوێبوونەوە و دانانی بەرنامە و پلانی بەھێز بۆ خزمەتی خەڵک و خاک بووە و دەبێت، پارتی حزبی تێکۆشان و خەباتە، پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام ھەڵگری بیروباوەڕێکی نیشتمانیی ئاشتیخواز و دیموکراسیخواز بووە و ئەزموونی ساڵانی دوورودرێژی، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکترقبووڵکردن و لێبووردەیی لە بنەما سەرەکییەکانی کولتوورە سیاسییەکەیەتی، داکۆکیکردن لە مافەکانی ھەموو پێکھاتەکان بە جیاوازی نەتەوەیی و ئایینییەوە، بڕوایەکی نەگۆڕی پارتییە و قوربانیی گەورەی لەپێناویدا بەخشیوە.
دووبارە لەم بۆنەیەدا، پیرۆزباییی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوی کادیر و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
بە ھیوای سەرکەوتن و سەلامەتیتان
لەگەڵ ڕێزماندا
دڵشاد چاوشلی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان
٢٠٢٢/١١/٧




