مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری بڕیارێكی ده‌ركرد

ھەولێر-KDP.info- راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیدا بەمانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لەشوێنی خۆی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندیدا بە مانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لە شوێنی خۆی و تاپۆکردنى لەسەر سودمەندانى کە ماوەیەکى زۆرە چاوەروان بوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەوەش دواى ئەوەى لەلایەن پارێزگای هەولێر و وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى و قەرەبووکردنەوەى سوودمەندانی زەوییەکان کە زۆربەى زۆریان خەڵکى هەژار و کرێنیشینى شارەکەمانن هەوڵێکى زۆردرا تاکو لە هەمان شوێنى خۆیان کە پێشوتر بۆیان دیاریکرابوو قەربووبکرێنەوە.
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، بەم بۆنەیەوە وەک پارێزگا پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان دەکەین و دڵنییایان دەکەینەوە لەنزیکترین کاتدا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست دەکرێت بە ڕێکار و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان.
ڕامان وریا




