٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کار بۆ دامەزراندنی 421کەسی دیکە دەکرێت لە ناوچە کوردستانییەکان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی مووسڵ گوتی، بەردەوام کار دەکەن و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەوانەی کوردی ناوچە کوردستانییەکان و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن دامەزرێن و ئێستا کار بۆ دامەزراندنی 421 دەرچووی دیکەی بەشی زانستەکان دەکەین بۆ ئەوەی دامەزرێن و ئێستا ناوەکانیان لە قۆناغی وردبینیدان.

دکتۆر ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە عێراق چوار هەزار دەرچووی کۆلیژی زانستەکان هەیە و بەشی ئێمە وەکوو پارێزگای مووسڵ 421 کەسە و بڕیارە ئەوانەش دامەزرێن و ئێستا وا کاری لەسەر دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێکارەکان تەواو بیت و هاوشێوەی دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دامەزرێن.''

دکتۆر ئەحمەد دووبەردانی گوتیشی: ''ئەوانەی ئێمە کاریان بۆ دەکەین خەڵکی ناوچە کوردستانیەکان و کوردن و ئێستا دامەزراندنیان گەیشتووەتە قۆناغی وردبینی و هەرکاتێک هەموو ڕێکارەکان تەواو بێت، ئەوانیش دادەمەزرێن .''

دووبەردانی ڕوونیشی کردەوە: ''ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین و هەرچیی تواناشمان هەبێت درێغی ناکەین، چونکە ئێمە لە مووسڵ نوێنەری کوردین و پێویستە کار و خزمەتیان بکەین.''

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار