٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پارتی نیشتیمانی تورکمانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- عڵام عادل تەرزی، سەرۆکی پارتی نیشتیمانی تورکمانی، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و ئەندامانی سەرکردەی پارتەکەمان ئاراستەی بەڕێزتان و ھەردوو جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین لە سەرکەوتنەکانتان بەردەوام بن.

ھەڵبژاردنتان وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مانای ھەڵبژاردنتانە وەک سەرۆکی گەلانی کوردستان کە ئەمەش دەبێتە ھۆیەک بۆ زامنکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلانی کوردستان بە گشتی.

جارێکی تر بە ناوی خۆمان و بە ناوی گەلی تورکمان پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوای بەردەوامی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

                          لەگەڵ ڕێز و سڵاومان

عڵام عادل تەرزی
سەرۆکی پارتی نیشتیمانی تورکمانی
٢٠٢٢/١١/٨

هەواڵی پەیوەندیدار