٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- د. کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بەڕێز جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی
جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاو ڕێز

بەبۆنەی کۆتای ھاتنی کۆنگرەی چواردەھەمینی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزت بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جوانترین پیرۆزباییت ئاراستە دەکەم و ھیوادارم لەکارەکانتدا سەرکەوتوو بیت.

بوونی بەڕێزتان لە لوتکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستاندا، بەگرنگ دەزانین بۆ ئەوەی پەیوەندی شیوعی و پارتی لەلایەک و پێکەوە کاری سیاسی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەھێزتر بێت و لەم بوارەدا رۆڵی بەڕێزتان بەرز دەنرخێنین، ھیوادارین ھەر سەرکەوتوو بن.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی گەرمم قبوڵ بکە
لەگەڵ رێزمدا

د. کاوە مەحموود
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی
حزبی شیوعی کوردستان
٢٠٢٢/١١/٧
 

هەواڵی پەیوەندیدار