٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. کاوە مەحموود بۆ سه‌رۆك بارزانی و پارتی: جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- د. کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاو ڕێز

بەبۆنەی کۆتای ھاتنی کۆنگرەی چواردەھەمینی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆک، جوانترین پیرۆزباییت ئاراستە دەکەم و ھیوادارم ھەرسەرکەوتوو تەندروست باش بیت.

ھەر لەرێگای ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراوی پارتەکەتان دەکەم و ھیوادارم پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێزتان زێدەتر پەیوەندی لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان و تەواوی ھێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەھێز بکات، لە پێناو بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی کوردستان.

 

جارێکی دیکە پیرۆزبایی گەرمم قبوڵ بکە

لەگەڵ رێزمدا

 

د. کاوە مەحموود

سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

٢٠٢٢/١١/٧

هەواڵی پەیوەندیدار