٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو بەشی دیکەی شەقامی ١٥٠ مەتری تەواو بوون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر گوتی، دوو بەشی دیکەی شەقامی ١٥٠ مەتری تەواو بوونە و لەم مانگەدا دەکرێنەوە.

سەرتیپ قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەردوو بەشی دووەم و سێیەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر تەواو بوونە و تەنھا ھەندێک وردەکاری زۆر کەمی ماوە و بڕیاردراوە کە لەم مانگە بکرێنەوە و بکەوێتە خزمەت شۆفێران".

سەرتیپ قادر ڕوونیشیکردەوە: "بەشێکی لە شەقڵاوە بۆ کۆیە دەست پێدەکات ٧ کم دەبێت و ئەوەی دیکەش لە بەحرکە بۆ رێگای دھۆک دەست پێدەکات ئەویش ٦،١کم دەبێت، بەکردنەوەی ئەو دوو بەشە ئاسانکاریەکی زۆر باش بۆ شۆفێران دەکرێت بۆ ھاتووچۆکردن و کەمبوونەوەی قەڵەباڵغی".

ناوبراو گوتیشی: "بەکردنەوەی ئەو دوو بەشە ٢٣کم لەشەقامی ١٥٠ مەتری تەواو دەبێت، چونکە ئەمە سێ بەشە لەو شەقامە تەواو دەکرێت و ھێشتا بەشی دیکەشی دەمێنێت ئەوانیش تەواو بکرێن".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار