٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاودێریی پارێزگاری هەولێر سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی قوشتەپە جێبەجێ دەکرێن کە دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردن و فراوانکردنی ڕاڕەوەکانی ئاو دەگرێتەوە و تێچووی هەرسێ پڕۆژەکە 700 ملیۆن دینارە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی لە سنووری ناحیەی قوشتەپە ڕاگەیاند.

پارێزگاری هەولێر گوتی: ''لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم ناوچەکان، ئەمڕۆ لە ناحیەی قوشتەپە بەردی بناغەی سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕادەگەیەنین کە بەشی زۆریان قیرتاوکردنی شەقامەکان و دروستکردنی ئاوەڕۆ و پاککردنەوەی ئەو شوێنانەن کە مەترسییەکانی لافار کەم دەکەنەوە.''

گوتیشی: ''هەرسێ پڕۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بودجەی تایبەتی پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون کە کۆی گوژمەی پڕۆژەکان 700 ملیۆن دینارە و بە خۆشحاڵییەوە بەشێکیان تەواو بوون.''

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار