دانه غاز: به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم به رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه

هەولێر-KDP.info- كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی نوێترین راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی قازانج و داهاتی نۆ مانگی رابردووی كۆمپانیه‌كه بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی نوێترین راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی رێژه‌ی قازانج، داهاتی كۆمپانیاكه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگه نه‌وتییانه بڵاوكرده‌وه كه كۆمپانیاكه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌یدا، دانه غاز ئاماژه به به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له‌سه‌ره‌تای نۆ مانگی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژانه 34 هه‌زار و 300 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێندراون. ئه‌مه له كاتێكدایه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی دانه غاز، ساڵی رابردوو رۆژانه 34 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهرههمێندراون.
هه‌ر به به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا قازانجی پاکی کۆمپانیاکە بۆ 161 ملیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و كۆی گشتی داهاته‌كانی كۆمپانیاكه‌ش له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا بۆ 24% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 415 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای دانه‌غاز، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ساڵی 2005 دامه‌زراوه، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌نده به گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی غاز و له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئیمارات، میسر و هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات.
ڕامان وریا




