کۆبوونەوەکەی ئهمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لە دوو بڕگە پێکدێت

ههولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە و بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت:
بڕگەی یەکەم: بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دواى پێکهێنانی کابینەى وەزاریى نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان.
ڕامان وریا




