٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بەڕێز/جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان /کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مەسرور بارزانی
جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان / ئەندامانی ھەڵبژێردراوی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

ب/پیرۆزبایی
دوای سڵاو و ڕێز ………..

بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین، ناکرێت ئەوە لەیاد بکەین پارتی لە دیرۆکی گەلەکەماندا بە سەرۆکایەتی (بارزانی نەمر)تێکۆشان و شەھیدی بێ شوماری ھەن و نکۆڵیش ناکرێت مێژووی خەبات و قوربانیدانی جەنابتان لە ڕێگەی ئازادی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریە، ھیوادارین ڕۆڵی جەنابتان بەرچاوبێ لە ھێنانە کایەی تەبایی و یەکڕیزی نیشتمانی.

ھەر لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە برایانی بەڕێزمان کاک نێچیرڤان و کاک مەسرور دەکەین بە بۆنەی ھەڵبژاردنیان وەک جێگرانی سەرۆک، بە ھیوای سەرکەوتنیانین.

جارێکی دیکە پیرۆزباییت لێدەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە پەیوەندی نێوانمان بەرەو پێش بچێت
ھەر شادبیت.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار