٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئایدن مەعرووف وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بۆ بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتانەوە بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و جێگران و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، لەخوا داواکارین لەژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەژیان، ھەنگاو بۆ بەدیھێنانی مافەکانی گشت پێکھاتەکان بنێن.

جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئومێدەوارین ھەمیشە سەرکەوتووبن.

ئایدن مەعرووف وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان
 

هەواڵی پەیوەندیدار