سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
__2022_11_08_h15m44s23__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی
سڵاو ڕێز
بەبۆنەی ھەڵبژاردنت بەسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەدەنگی تێکرای ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕازاوەترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم.
بێگومان ڕێبەرایەتی بەڕێزتان لە سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەرێمی کوردستان، ھێزی زیاتری بەپارتی دیموکرات و ھەرێمی کوردستان بەخشیوەو دەبەخشێ.
لە خوای گەورە داواکارم پشتیوانی جەنابتان بێ لەئەرکی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەوری چارەنووس سازتان لە ھەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقدا.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم.
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
٢٠٢٢/١١/٦




