٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەھەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بەڕێزان:
کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
کاک نێچیرڤان بارزانی جێگری یەکەمی سەرۆک
کاک مەسرور بارزانی جێگری دووەمی سەرۆک

بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی چواردەھەم و ھەڵبژاردنتان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە خۆتان و ئەندامانی ھەڵبژێردراوی کۆمیتەی ناوەندی دەکەین.
ھیواخوازین، کۆنگرەتان فاکتەری سەقامگیری ڕێکخراوەیی و داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو بێت بۆ چارەسەری کێشەکان و دۆزینەوەی خاڵی ھاوبەش و کاری پێکەوەیی لەنێوان لایەنەکان لە ھەرێم و، ڕەنگدانەوەی ئەو تەباییە لە بەغدا بە ئامانجی پاراستنی مافە دەستورییەکان.
دووبارە، پیرۆزبایتان لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

بزوتنەوەی گۆڕان
٧ی ١١ی ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار