٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر ڕێگای نێوان دهۆک بۆ هەولێر ئۆڤەرپاسێک دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک گوتی، لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان دهۆک بۆ هەولێر ئۆڤەرپاسێک دروست دەکرێت کە دیزاینی بۆ کراوە و تەنها ماوە ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت و پارەی بۆ تەرخان بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک، خەدیجە محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لەسەر ڕێگای نێوان دهۆک بۆ هەولێر لە سنووری شێخان ترافیکلایتێک هەیە، بۆیە بڕیارە بکرێتە ئۆڤەرپاس و لە دهۆک تا هەولێر شوفێر بێ وەستان بڕوات و هیچ ترافیکلایتی لەپێش نامێنێت و گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هاتوچۆ و ئاسانکاری دەبێت بۆ شوفێران.''

خەدیجە محەمەد گوتیشی: ''دیزاینی ئۆڤەرپاسەکە کراوە و ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەت کراوە کە ڕەنگە پێویستی بە 15 ملیار دینار بێت بۆ ئەوەی پڕۆژەکەی پێ جێبەجێ بکرێت و چاوەرێی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین ڕەزامەندی بدات و پارەی بۆ تەرخان بکرێت و پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت.''

محەمەد ڕوونیشی کردەوە: ''هەرکاتێک ڕەزامەندی درا دەکرێتە تەندەر و دواتر ڕادەگەیەندرێت و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.''

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار