کەشناسی: سبەی باران دەبارێت

هەولێر-KDP.info- کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان ئەگەری تاوە باران و بارانی پچڕپچڕ هەیە، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە لاوازە.
لە راگەیێندراوێکدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "سبەی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان ئەگەری تاوە باران و هەورە برووسکە هەیە، ناجێگیربوونی کەش بەشێوەی تاوە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێ و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە ناوچەکانی باشووردا هەیە".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمای سبەی باشووری کوردستانی بەمشێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:
هەولێر، 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی، 20 پلەی سیلیزی
دهۆک، 20 پلەی سیلیزی
کەرکووک، 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە، 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ ، 22 پلەی سیلیزی
سۆران، 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان، 26 پلەی سیلیزی
ڕامان وریا




