سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی چواردەهەمی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی، لە برووسكەیەكی پیرۆزباییدا، بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی كردووە، ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ/ بەڕێز جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی
ب/ پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم...
بە بۆنەی سەركەوتنی كارەكانی چواردەیەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی، بە ناوی خۆم و هاوڕێكانم لە مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەكەم.
ئومێدەوارم لە دوای كۆنگرە، پارتی دیموكراتی كوردستان وەكوو هێزێكی سەرەكی و كاریگەر ڕۆڵێكی گەرورەی هەبێت لە پتەوتركردنی پێگەی هەرێمی كوردستان و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر و چەسپاندنی یەكڕێزیی كوردستانی و بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەكانی گەلەكەمان.
لەگەڵ ڕێزماندا.
بەڵێن عەبدوڵڵا
سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان




