٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی عێرق له‌ برووسكه‌یه‌كی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و ‌هیوای به‌رده‌وامیی به‌رهه‌می زیاتر و سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان و پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری و ئاسایش و ئاوه‌دانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازین.

قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی
ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی

هەواڵی پەیوەندیدار