٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، برووسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كردووه‌،‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی

سڵاو و ڕێز...

به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان به‌ جێگری سه‌رۆك، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌م.
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان ، هه‌نگاوێكی گرنگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ ئالۆزه‌ی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌.
پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم، یه‌كخستنی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، چه‌سپاندنی مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی هه‌موولایه‌كه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ به‌رنامه‌ و سیاسه‌ته‌كانتان.

جارێكی دیكه‌ش پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین.

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
6/11/2022
گوڵه‌خانه‌

هەواڵی پەیوەندیدار